Freitag, 24. September 2010

کوردستانی - ئێران: ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌هاباد ده‌ستگیركران

ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری مه‌هاباد هه‌بووه‌، ده‌ستگیركران.



به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (ئه‌لعالم)ی ئێرانی، (حه‌یده‌ر موسلحی) وه‌زیری ئاسایشی ئێران له‌ شاری قوم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند؛ گروپێكیان ده‌ستگیركردووه‌، ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری مه‌هاد هه‌بووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، (موسته‌فا محه‌ممه‌د نه‌جار) وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند؛   ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌ پشت ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ هه‌یه‌ و ئێرانیش ئه‌ندامی ئه‌و گروپه‌ پێشانی هه‌موو جیهان ده‌دات.

جێی ئاماژه‌ی دوێنێ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویداوه‌، كه‌ 12 كه‌س كوژران و 75یش برینداربوون، زۆربه‌ی كوژراونیش كورد بوون و زۆربه‌شیان  ژن و منداڵ بوون.

Keine Kommentare:

Kommentar veröffentlichen