PNA - ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی بارودۆخی په‌نابه‌ران و كاروباری نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وجێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه تیشكخرایه‌سه‌ر بارودۆخی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات وكێشه‌ی به‌زۆر ناردنه ده‌ره‌وه‌یان، له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند؛ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وگرفته ئێمه به كۆنسوڵ و نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌مان راگه‌یاندووه، كه به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێم ئه‌ركێكی قورسه‌و قه‌بوڵ ناكرێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه له‌كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ وڵاتان پێمان راگه‌یاندوون، كه‌حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌و جگه له‌وه‌ش داوامانكردووه پڕۆژه‌و كارگه‌ی گه‌وره له‌هه‌رێم دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هه‌روه‌ك داواشمان كردووه خولی پیشه‌یی بۆ ئه‌و په‌نابه‌ران بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی كه‌هاتنه‌وه خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی تایبه‌تی بن.
پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه یاسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌كۆچكراو كۆچپێكراوانه‌وه هه‌یه‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، كه‌پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زگا یاخود فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كاروباری ره‌وه‌ندی كوردی دابمه‌زرێنێت، بۆئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌ره‌وه‌ندی كوردی بدرێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان كرایه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وپێشكه‌وتن وده‌سكه‌وتانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی دیبلۆماسی به‌ده‌ستی هێناوه بۆ په‌رله‌مانتارانی روونكرده‌وه، راشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌شه‌ی كردووه‌و مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتان به‌گشتی وحكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆته واقیعێكی چه‌سپاو له‌پرۆسه‌كه‌داو جگه له‌وه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم كراوه نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌وڵاته‌كه‌یان بكه‌ینه‌وه.
Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen