له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهیان له هه‌رێمی كوردستان
روونكردنه‌وه‌یه‌كی له هه‌مبه‌ر هه‌وڵی لابردنی بڕگه‌ی نه‌ته‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی
راگه‌یاندنێك له لیژنه‌ی بالای سه‌رژمێری گشتی له هه‌رێمی كوردستان
دوێنی 18/10/2010 علی غالب بابان وه‌زیری پلان دانانی حكومه‌تی فیدرال له چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئیعلامی
رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له هه‌ولی ئه‌وه‌دایه پرسیاری نه‌ته‌وه هه‌لبگرێ له فۆرمی سه‌رژمێری دانیشتووان چونكه به بۆچوونیان سوودی نیه بۆ سه‌رژمێری.
بۆ دیاری كردنی راستیه‌كان به پێویستمان زانی ئه‌م روون كردنه‌وه‌یه بۆ رای گشتی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق بلاو بكه‌ینه‌وه:
به پێی ی یاسای سه‌رژمێری ژماره 40 سالی 2008 فه‌سلی یه‌كه‌م برگه‌ی یه‌گه‌م زانیاریه‌كانی وه‌رگیراو له سه‌رژمێری بریتیه له زانیاری په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ته‌ندروستی و خوێنده‌واری و ئایین و نه‌ته‌وه و بواره‌كانی تر. هه‌روه‌ها ، بوونی پرسیاری نه‌ته‌وه پێویسته بۆ جێبه‌جێ كردنی چه‌ند برگه‌یه‌كی ده‌ستووری كه یه‌كێكیان ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستییان به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ن كه به زمانی نه‌ته‌وه‌یی زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنه وانه بووترێ. له‌به‌ر ئه‌وه ، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بێ به‌و یاسایه چونكه تاكه چوارچێوه‌ی یاسایی یه بۆ رێك خستنی كاروباری سه‌رژمێری.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عیراقی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراق و یاسای ژماره 40 سالی 2008 سه‌رژمێری گشتیه كه به پێی هه‌مان یاسا بووه به سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالای سه‌رژمێری له عیراق.
هه‌روه‌ها ، ئه‌م هه‌وله له كاتێكدا دێ كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش لیژنه‌ی بالای سه‌رژمێری له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگاداری لیژنه‌ی بالای سه‌رژمێری كردووه له عیراق كه پێویسته و به پێی ی ده‌ستوور پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عیراق دیاری بكرێن و له فۆرمی سه‌رژمێریدا دابنرێن.
د.علی سندی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالای سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهیان
هه‌رێمی كوردستان
19/10/2010
سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالای سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهیان
هه‌رێمی كوردستان
19/10/2010
Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen