Evro dîmahîk li prosêsa berbijarên Kongreya 13ê ya PDK ê hat
Evro dîmahîk li prosêsa berbijarên Kongreya 13ê ya PDK ê hat
فایەق تۆفیق، سەرۆکى لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرەى (13)ى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە لێدوانێکى بۆ زاگرۆس تیڤى، رایگەیاند: "ئەمڕۆ، رۆژی کۆتایى هەڵبژاردنى نوێنەرانى کۆنگرەى (13)ى پارتییهو لە رۆژی (21/9/2010)، دستمان بە پرۆسەى هەلبژاردنەکە کردو ئەمرۆش لە لێژنەى ناوچە دووى زانکۆ کۆتاى بە کۆنفرانسە ناوەخۆیەکان هات".
فایهق وتیشی: "بڕیار بوو (11/11)ى ئەمساڵ، کۆنگرە ببەسترێ، بەڵام (7) رۆژ دواخرا بۆئەوەى کۆنگرە نەکەوێتە ناو جەژنى قوربان، ئەم کۆنگرەیەش لە کۆتایی جەژنى قوربان لە (22/11/2010) دەبەسترێ". ناوبراو باسی لەوەش کرد: "ئەو هەڵبژاردنەى ئەنجام دراوە، لەسەر ستانداردى جیهانى بووەو تا ئێستا، هیچ جیاوازى و ناخۆشی رووی نەداوەو ئەندامان زۆر بە ئازادى دەنگیان داوەو پرۆسەکەش بە شێوەیەکى دیموکراسى بەرێوەچووە".
سەرۆکى لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرەى (13)ى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کژه: "ماوەى (10) ساڵە کۆنگرە نەبەستراوەو ئێستا ئەندامانى پارتى بە پەرۆشەوە چاوەروانى کۆنگرەن، چونکە کۆنگرە بریتییە لە نوێکردنەوەو لە گڕوتینێکى تازە، ئەمانەش هەمووى لە کۆنگرە جێبەجێ دەکرێت، چونکە کۆنگرە گەورەترین دەسەڵاتى حزبیە، تەنانەت بۆی هەیە ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى دیارى بکات و لقەکان کەم بکات یاخود زیاد بکات، ئەمانەش هەمووى دەسەڵاتى کۆنگرەیە".
لەبارەى ئەو پرسارەى ئایا تا چەند ئەو کۆنگرەیە نەوعى دەبێت، فایەق تۆفیق وتى: "ئەو گەنجانەى خۆیان پاڵاوتووەو خاوەن بڕوانامەیەکى زۆر هاتۆتە پێشەوە، ئەمانە هەمووى بەڵگەی ئەوەیە که کۆنگرەى (13) کۆنگرەیەکى نەوعی دەبێت". هەروەها، وتیشی: "سهرۆك بارزانى و سەرکردایەتى حزب بڕیاریان داوە که ئەگەر لە ناوچەیەك چوار پاڵێوراو دەربچێت، دەبێت یەکێك ئافرەت بێت، ئەگەر دەنگیش نەهێنێ".
Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen